بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران لە کاردانەوە بە ژەنەڕاڵ کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: ئەو سەردەمەی کە فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ئێف ١٥ەکانتان ڕاو دەکرێن و ناچار دەبیت ڕاپۆرت بدەیت کە تەنیا زیانیان پێگەیشتووە، لە ئێستاوە دەستی پێکردووە. ئەوەی سەردەمانێک تەنها مۆتەکەیەکی ترسناک بوو، ئێستا بووەتە واقیعێکی ڕۆژانە. دەبێ قبووڵی بکەن.
شایانی باسە، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا پێشتر لە کۆنفرانسی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان و ئەلیکترۆنی سوپای ئەمریکادا وتبووی: لەمەودوا دەبێت وا دابنێین کە یەکە سەربازییەکانمان و پێکهاتەکانمان لەلایەن سیستەمی ئۆتۆنۆمەوە ڕاو دەکرێن، لە سەرانسەری سپێکتریمی فرێکوێنسیدا پەک دەخرێن، و لە چرکەیەکدا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
Your Comment